یه‌ك مانگ مۆڵه‌ت ده‌درێته‌ خێزانه‌ ئاواره‌كانى سه‌عدییه‌

هەواڵ / کوردستانی :: 25/06/2018‌ :: 201‌ جار بینراوە

تاگ :: ئاواره‌

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 
تاوه‌كو ئێستا سێ هه‌زار خێزانى ئاواره‌ى ناحیه‌ى سه‌عدیه‌ نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌و به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌كه‌ش ده‌ڵێت "یه‌ك مانگ مۆڵه‌ت دراوه‌ به‌و خێزانانه‌ بگه‌رێنه‌وه‌ شوێنی خۆیان". 

ئه‌حمه‌د زه‌رگوشى به‌رێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سه‌عدیه‌ به‌ دوارۆژى راگه‌یاند؛ به‌ پێى ئاماره‌كان له‌ دواى ده‌ركردنى داعش له‌ ناحیه‌كه‌یان، تاوه‌كو ئێستا چوار هه‌زار خێزانى سه‌عدیه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ناحیه‌كه‌ و سێ هه‌زار خێزانى دیكه‌ نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌و له‌ ناوچه‌كانى گه‌رمیان و دیاله‌و شوێنه‌كانى ترن. 

ئه‌حمه‌د زه‌رگوشى وتیشى "به‌ مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه‌ى ئه‌منیى و وه‌رگرتنى ئامارى ورد ماوه‌ى یه‌ك مانگ مۆڵه‌ت دراوه‌ته‌ ئه‌و خێزانانه‌ى نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌، چونكه‌ هه‌ندێك خێزان ته‌نها بۆ ناو تۆماركردن گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌و دیسانه‌وه‌ چوونه‌ته‌وه‌ ده‌ره‌وه‌ى سه‌عدیه‌". 

به‌رێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سه‌عدیه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، ئه‌وانه‌ى نایانه‌وێت بگه‌رێنه‌وه‌ ئاساییه‌ و مافى ژیانى خۆیانه‌، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌و دیسان ناوچه‌كه‌یان جێهێشتووه‌ پێناسى گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌عدیه‌ لێوه‌رده‌گیرێته‌وه‌.

له‌ دواى داگیركردنى موسڵ به‌ یه‌ك رۆژ  ناحیه‌ى سه‌عدیه‌ش له‌ سنورى خانه‌قین كه‌وته‌ ده‌ستى چه‌كدارانى داعش و خه‌ڵكه‌كه‌ى هه‌مووى ئاواره‌بوون. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure