دواین نرخى دۆلار و تمه‌ن له‌ بازاڕه‌كان

هەواڵ / ئابوری :: 25/06/2018‌ :: 5805‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 25ی حوزەیرانی 2018 نرخى دۆلار له‌ بازاڕه‌كاندا به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 750 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند "پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 750 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 700 دینار بوو.

راشیگه‌یاند "به‌هاى تمه‌نیش به‌رامبه‌ر دۆلار به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى و 100 دۆلار به‌ 825.000 تمەن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا كردنه‌وه‌ى بازاردا 100 دۆلار بە 860.000 تمه‌ن بوو.
 
به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌را به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 120 هەزار و 700 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 120 هەزار و 750 دینار


- به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن :-
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ 100 دۆلار 860.000 تمه‌ن.
- داخستنى بازاڕ  100 دۆلار 825.000 تمه‌ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure