سلێمانی؛ باج ده‌خرێته‌سه‌ر سه‌وزه‌ و میوه‌ى هاورده‌كراو

هەواڵ / ئابوری :: 25/06/2018‌ :: 259‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد
بەمەبەستی پشتگیریکردنی بەرهەمی ناوخۆ، عمولە لە جوتیاران وەرناگیرێت، بۆ هاوسەنگیکردنى بەرهەمی ناوخۆش باج دەخرێتە سەر ئەو بەرووبوومانەى هاوردەدەکرێن.

 
وەسفی خەلیل، نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی لە قایمقامێتی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە 25ى حوزه‌یران بە دواڕۆژی راگەیاند، ئەمڕۆ لە دیوانی قایمقامییەت لیژنەی هاوسەنگی سەوزە و میوە کۆبووەوە بۆ دیاریکردنى ئەو بەرووبومانەى لەوەرزى هاوین و گەرمادا خواستى هاوڵاتیانى لەسەرە، ئەویش بە رەچاوکردن و هاوسەنگيکردنى لەگەڵ بەرووبوومى ناوخۆ.
 
وتيشى "بەهۆى پێگەیشتنى بەرهەمەکانى ناوخۆ لەم وەرزەدا کە بەرێژەى %58 زیاددەکات و سەرجەم بەرووبوومەکانى سەوزە و میوە پێداویستی و خواستی هاوڵاتیان پردەکاتەوە و بەشێکیشی هەناردەى ناوەڕاست و خواروى عێراق دەکرێت، ئەم رێژەیەش بە بەراورد بە مانگى رابردوو زیادیکردووە کە بەرهەمى ناوخۆ تەنها %20 پێداویستییەکانى ناوخۆى دابینکردووە".
 
ئاماژەی بەوەشدا لەکۆبوونەوەکەدا بریاردرا باج بخرێتەسەر هاوردەکردنى بەرووبوومى سەوزە و میووە بە جۆرێک بۆ یەک کیلۆ میوە برى 350 دینار، و بۆ یەک کیلۆ سەوزەش برى 250 دینار باجى بخرێتەسەر.
 
لەبارەى بڕیارى وەرگرتنى عمولە لە جوتیاران ئەمیر دارا، دەستەى کارگێرى کۆمەڵەى گەشەپێدان خانووە پلاستیکییەکان بە دواڕۆژی وت "قایمقامى سلێمانى پشتگیرى زۆرى کردوین تا بریارى دانانى باج بچێته‌وه‌ بوارى جێبەجێکردنەوە".

وتیشى "جێبەجێکردنى ئەو بریارەش جوتیارانى دڵخۆشكردوه‌ بوه‌ته‌هۆى ئەوەى گرنگى زیاتر بە بەرهەمەکانیان بدەن و بەرهەمێکى زیاتر و باشتر بخەنە بازاڕەوە".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure