كاسبكارانی تاران دوکان و بازاڕەکانیان داخست

هەواڵ / جیهان :: 25/06/2018‌ :: 975‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
به‌ هۆی به‌رز و نزمی به‌های تمه‌ن و دۆلار و گرانی و نه‌بوونی كڕیار، كاسبكارانی تارانی پایته‌ختی ئێران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 25ی حوزه‌یران، دووكان و بازاڕه‌كانیان داخست.

ئاژانسی ئه‌فكار نیوزی ئێرانی بڵاویكرده‌وه‌، یه‌ك رۆژ دوای ئه‌وەی كه‌ فرۆشیارانی مۆبایل له‌ تاران له‌ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دراو و گرانبوونی مۆبایل خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا، كاسبكارانی دیكه‌ش دوکان و بازاڕەکانیان داخست.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئه‌و مانگرتن و داخستنی بازاڕ و دوکانە، گشت چین و توێژه‌ جیاوازه‌كانی له‌ تاران گرتووه‌تەوە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure