وێنە و ڤیدیۆ: کچان و ژنانی سعودییە بۆیەکەمجار شۆفێری دەکەن

هەواڵ / جیهان :: 24/06/2018‌ :: 1393‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
شەوی شەممە 23ی حوزەیرانی 2018، دوای دەیان ساڵ لە بێبەشکردنیان، بڕیاری رێگەدان بە ئافرەتانی سعودییە بۆ شۆفێریکردن چووە بواری جێبەجێکردنەوە.


لە تەواوی شارەکانی شانشینی سعودییە، ئافرەتان بەگەرموگوڕی پێشوازییان لە بڕیارەکە کرد.

سارە عەبد، یەکێک لەو ژنانەی بۆ یەکەمجار ئازادانە شۆفێری دەکرد، بە سکای نیوزی راگەیاند "ترسام کاتێک لە پشتی سوکانەوە دانیشتم بۆ لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکەم بە شەقامەکاندا بۆ یەکەمجار، بەڵام بوونی هاوسەرەکەم و منداڵەکانم لەگەڵمدا بووە هاندانێکی گەورە بۆم".

دەشڵێت "هەستێکە وەسف ناکرێت کە ئافرەت دواجار بتوانێت لە وڵاتەکەیدا شۆفێری بکات و لە ماڵەکەیدا زیندانی نەکرێت و چاوەڕێی شۆفێرێکی نەناسراو بکات بیگەیەنێت".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure