به‌هاى تمه‌ن هاڕه‌ى كرد

هەواڵ / ئابوری :: 24/06/2018‌ :: 9435‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌هاى تمه‌نى ئێران به‌رامبه‌ر دۆلار بۆ ئاستێكى پێوانه‌یی دابه‌زیی به‌جۆرێك له‌ بازاڕه‌ نافه‌رمییه‌كاندا 100 دۆلار بۆ 900.000 تمه‌ن دابه‌زى.


به‌پێى ماڵپه‌ڕى ئاڵوگۆڕى دراوه‌ بیانییه‌كان (bombast.com) یه‌ك دۆلار به‌ 9000 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت، له‌كاتێكدا رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو یه‌ك دۆلار به‌ 7500 تمه‌ن بووه‌.

دواى بڕیاره‌كه‌ى دۆناڵ تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌ 12ى ئایارى رابروو به‌ كشانه‌وه‌ له‌ رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى و سه‌پاندنى سزاى ئابوورى به‌سه‌ر تاراندا، به‌هاى دراوى به‌رامبه‌ر دۆلار رووى له‌ دابه‌زین كرد.

سه‌باره‌ت به‌ بازاڕه‌كانى كوردستان شاخه‌وان فه‌لاح له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (pmc group) ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 24ى حوزه‌یران به‌ دواڕۆژى وت، له‌ بازاڕه‌كانى كوردستانیش به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار روو له‌ دابه‌زینه‌ و ئه‌مڕۆ 100 دۆلار به‌ 840.000 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.

سه‌باره‌ت به‌ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار وتى، به‌هاى ئه‌و دوو دراوه‌ جۆرێك له‌ سه‌قامگیرى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و له‌ داخستنى بازاڕدا 100 به‌ 120.700 مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا و  له‌كردنه‌وه‌ى بازاڕیشدا به‌و نرخه‌ بوو.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure