پڕۆسه‌ی ده‌نگدان لە توركیا کۆتاییهات

هەواڵ / جیهان :: 24/06/2018‌ :: 303‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆمار و 27ـه‌مین خولی په‌رله‌مان له‌ توركیا كۆتاییهات.


ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی تورکیی بڵاویکردەوە، به‌پێی بڕیاری دامەزراوەی باڵای هه‌ڵبژاردنی توركیا، پرۆسه‌ی ده‌نگدان كه‌ كاتژمێر هەشتی بەیانی ده‌ستیپێكرد و له‌ كاتژمێر 5ی ئێوارە کۆتایی هات.

ده‌نگده‌ران له‌رێگه‌ی 180 هه‌زار و 65 سندوقی ده‌نگدانه‌وه‌ كه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری توركیا دانرابوو ده‌نگیاندا.

ئه‌گه‌ر ده‌نگده‌ر هه‌بن له‌ ریزدا بۆ ده‌نگدان له‌كاتی ته‌واوبوونی واده‌ی پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌دا، ئه‌وا دوای سه‌رژمێریكردنیان له‌لایه‌ن بەرپرسی بنكه‌كه‌وه‌ رێگه‌یان پێده‌درێت به‌ نۆره‌ ده‌نگه‌كه‌یان بده‌ن.

له‌م نێوه‌نده‌دا، پڕۆسه‌ی ده‌نگدان له‌ ده‌روازه‌كانی گومركدا ته‌واوبوو، كه‌ رۆژی 7ی حوزه‌یران ده‌ستپێكرد بۆ ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن.

ئه‌و ده‌نگانه‌ی له‌ 60 وڵات و 123 نوێنه‌رایه‌تیدا دران له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و هێنرانه‌وه‌ بۆ توركیا، له‌ یه‌ك كاتدا له‌گه‌ڵ ده‌نگه‌كانی ناوخۆ ده‌ست به‌ جیاكردنه‌وه‌ و ئەژماركردنیان ده‌كرێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure