بانكێك بۆ دروستكردنى خانوو قه‌رز به‌ هاوڵاتیان ده‌دات

هەواڵ / ئابوری :: 24/06/2018‌ :: 12731‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بانكى رافیده‌ین ئاشكرايده‌كات، ره‌زامه‌ندیان نیشانداوه‌ بۆ پێدانى قه‌رز به‌و هاوڵاتیانه‌ى خانوو دروستده‌كه‌ن و گه‌یشتوته‌ قۆناغى سه‌ربان به‌مه‌رجێك روبه‌ڕه‌كه‌ى له‌ 50 مه‌تر چوارگۆشه‌ كه‌متر نه‌بێت.

نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى بانكى رافیده‌ین له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "له‌پێناو هاوكاریكردنى هاوڵاتیان و كه‌مكردنه‌وه‌ى رۆتین، بڕیاریاندا مامه‌ڵه‌ى ئه‌و هاوڵاتیانه‌ په‌سه‌ندبكه‌ن كه‌ نهۆمى دووه‌م دروستده‌كه‌ن و گه‌يشتۆته‌ قۆناغى سه‌ربان و ته‌نیا به‌شى دووه‌م و سێیه‌مى قه‌رزه‌كه‌یان پێده‌درێت".

بانكى رافیده‌ین رونیكردوه‌ته‌وه‌، بڕى قه‌رزه‌كه‌ 50 ملیۆن دیناره‌ و ناشبێت روبه‌رى خانووه‌كه‌ له‌ 50 مه‌تر چوارگۆشه‌ كه‌متربێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure