هێزێكی تایبەت لە سلێمانی دروستدەكرێت

هەواڵ / کوردستانی :: 24/06/2018‌ :: 668‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ
پۆلیسی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ دابینكردنی هێمنی‌ و ئارامیی زیاتر بۆ هاوڵاتیان‌ و رێگرییكردن لەپێشێلكاریی یاسایی هێزێكی تایبەتی دروستكردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ یەكشەممە 24ى حوزه‌یرانى 2018 لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، بۆ دابینكردنی هێمنی‌ و ئارامیی زیاتر بۆ هاوڵاتیان‌ و رێگرییكردن لە پێشێلكاریی یاسایی، بە فەرمانی عەمیدی مافپەروەر ئاسۆ تەها عەبدولكەریم، بەرێوەبەری پۆلیسی سلێمانی، هێزێكی تایبەت دروستكراوه‌ كە شەو و رۆژ لە ئامادەباشی‌ و دەرچوندان‌ و كاریان دەستگیركردنی ئەو كەسانەیە كە سەركێشی‌ و تەقە دەكەن و داوای سەرانە لە خەڵك دەكەن.

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هێزێكی تایبەت دروستدەكات
لەچوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ دابینكردنی هێمنی‌و ئارامیی زیاتر بۆ هاوڵاتیان‌و رێگرییكردن لە پێشێلكاریی یاسایی، بەفەرمانی بەرێز عەمیدی مافپەروەر ئاسۆ تەها عەبدولكەریم، بەرێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، پۆلیسی سلێمانی هێزێكی تایبەتی دروستكردووە كە شەوو ڕۆژ لەئامادەباشی‌و دەرچوندان‌و كاریان دەستگیركردنی ئەو كەسانەیە كە سەركێشی‌و تەقە دەكەن، داوای سەرانە لەخەڵك دەكەن، هەروەها ئەوانەی لەیاسا هەڵهاتون.

ئەو هێزە تایبەتە بەڕەزامەندی جێگری سەرۆكی حكومەت دروستكراوە و شەوو رۆژ لەگەڕاندایە، لەو ماوە كەمەی دروستكراوە، هێزەكە چەندین داواكراویان دەستگیركردووە، دەستیان بەسەر دەیان ئۆتۆمبێلی بێ ژمارەدا گرتوە و روبەروی دادگایان كردونەتەوە.

مەفرەزەكانی ئەم هێزە تازەیەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هەمو شەوێك لەگەڕەك‌ و كۆڵانەكاندا بەدوای ئەو كەسانەدا دەگەڕێن كە چەكی بێ مۆڵەتیان پێیەو یاسا پێشێل دەكەن، بەڕۆژیش مەفرەزەی نهێنیی هەیەو زانیاریی لەسەر ئەو كەسانە كۆدەكاتەوە كە لەیاسا دەرچون.

لەو ماوە كەمەی ئەم هێزە پێكهێنراوە و بەهۆی چالاكییە بەردەوامەكانیان‌ و ئامادەبونیان لەزۆربەی شاڕێ‌ و شوێنە گشتیی‌و كوچەو كۆڵانەكانی شاری سلێمانی، دیاردەی تەقەكردن زۆر كەمیكردووە، بەبەراورد بەمانگەكانی پێشتر.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەبەردەوامیی لەخزمەتی هاوڵاتیاندایە و هەموو رێكار و ڕێوشوێنێكی پێویست دەگرێتەبەر بۆ دابینكردنی هێمنی‌و ئارامی زیاتر بۆ سەرجەم هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure