یەکێتی ژمارەیەک بەڵگە رادەستی دادگای ئیتیحادی دەکات

هەواڵ / کوردستانی :: 24/06/2018‌ :: 471‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
پەرلەمانتارێکی یەکێتی ئاشکرایکرد، کۆمەڵێک بەڵگەیان کۆکردوەتەوە لەبارەی دەستکاریکردنی سندوقەکانی دەنگدان لە کەرکوک و لەم رۆژانە رادەستی دادگای ئیتیحادی دەکەن.


محەمەد عوسمان، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی حوزەیران بە دواڕۆژی وت، زیاتر لە مانگێکە عەمباری سندوقەکانی دەنگدان لە کەرکوک لەلایەن چەند هێزێکی چەکدارەوە دەپارێزێت و بەبۆنەی نەبوونی کامێرای چاودێری لە عەمبارەکان دەستکاری سندوقەکان کراوە لەبەرژەوەندی لایەنێک و دەنگی یەکێتی کەمکراوەتەوە.

وتیشی "بۆ ئەو قسانە بەڵگەی ڤیدیۆیی و وێنەیان هەیە و کۆیانکردوەتەوە و لەم رۆژانە لە شێوەی سکاڵا رادەستی دادگای ئیتیحادی دەکەن".

لەبارەی هەڵوێستیان لە ئەگەری وەڵامنەدانەوەی دادگا، پەرلەمانتارەکەی یەکێتی وتی "پێش رووداوەکان ناکەون و چاوەڕێی بڕیاری دادگا دەکەن و هەموو رێوشوێنە یاسایی و مەدەنیەکان دەگرنەبەر لەپێناو پاراستنی دەنگەکانیان".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure