كۆچ له‌ كوردستانه‌وه‌ بۆ هه‌نده‌ران به‌رده‌وامه‌

هەواڵ / کوردستان :: 24/06/2018‌ :: 457‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 24ى حوزه‌یرانى 2018ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كان:

كوردستانى نوێ:

- دادگاى فیدراڵى "هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردن"ى یه‌كلاكرده‌وه‌
- ئه‌مڕۆ توركیا ده‌نگ ده‌دات
- كۆچه‌ران قه‌یرانێكى تریان بۆ ئه‌ڵمانیا دروستكرد
- یه‌مه‌ن، ئاواره‌بوونى هه‌زاران كه‌س
- سلێمانى، به‌ڕێوه‌چوونى چله‌ى تێكۆشه‌ر و سه‌ركرده‌ هه‌ڤاڵ عادل موراد
- نه‌شته‌رگه‌ریى چاندنه‌وه‌ى (سه‌ر) له‌ خه‌یاڵه‌وه‌ بۆ راستیى
- جیهان هه‌فته‌یه‌كى پڕ له‌ رووداوى تایبه‌ت به‌ كۆچبه‌رانى به‌ڕێكرد
- ئه‌ده‌بیاتى ته‌نز له‌ ئه‌زموونى رۆژنامه‌گه‌ریى دكتۆر شێركۆ عه‌بدوڵـڵادا
- ده‌رگاى سایلۆى پیره‌مه‌گرون ده‌كرێته‌وه‌ .. بازاڕى فرۆشتنى گه‌نمى ئه‌مساڵى جووتیاران به‌ بازرگانانى عه‌ره‌ب گه‌رمه‌
- به‌ بڕیارى قوباد تاڵه‌بانى، كاركردن له‌ ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ له‌ گه‌رمیان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌
- وه‌زاره‌تى دارایى دابه‌شكردنى مووچه‌ى خانه‌نشینى یه‌كده‌خات
- هه‌ورامییه‌كان رێز له‌ هونه‌رمه‌نده‌كانیان ده‌نێن
- چاپكراوه‌كانى ئه‌حمه‌د شوكرى كه‌وته‌ به‌رده‌ستى نه‌وه‌ى نوێ

خه‌بات:
- ئه‌مریكا بنكه‌ سه‌ربازییه‌ كۆنه‌كه‌ى له‌سه‌ر چیاى شنگال نۆژه‌ن ده‌كاته‌وه‌
  * فه‌رمانده‌یه‌كى پێشمه‌رگه‌: ژماره‌یه‌كى زۆر راوێژكارى سه‌ربازیى گه‌یشتنه‌ شنگال
- به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى هه‌ولێر: داعش له‌و ناوچانه‌ى پێشمه‌رگه‌یان لێ نه‌ماون ده‌ستیان به‌ چالاكییه‌كان كردۆته‌وه‌
- (داعش) به‌ هاوه‌ن هێرشى كرده‌ سه‌ر ناوچه‌یه‌كى شارى كه‌ركوك
- گه‌شتیارێكى زۆر روو له‌ هاوینه‌هه‌واره‌كان ده‌كه‌ن
- ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار و په‌رله‌مانى توركیا به‌ڕێوه‌ده‌چن
- ده‌سته‌ى گشتیى گه‌شتوگوزار: 255 هه‌زار گه‌شتیار له‌ رۆژانى جه‌ژن هاتۆته‌ ناو هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌
- پاڵاوگه‌كانى سووته‌مه‌نیى نزیك شارى هه‌ولێر داده‌خرێن
- كاره‌باى نیشتمانى ده‌گه‌یه‌نرێته‌ 40 گوندى گه‌رمیان
- خوێندنه‌وه‌ى پێوه‌رى ئاو ده‌چێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌
- ساڵانه‌ له‌م وه‌رزه‌دا هه‌زاران دۆنم پووش و پاوان ده‌سووتێت
- به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى سه‌ید سادق بۆ خه‌بات: بۆ ساڵى داهاتوو سنورى په‌روه‌رده‌كه‌مان پێویستمان به‌ 350 مامۆستا هه‌یه‌

هه‌ولێر:
- ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له‌ كێڵگه‌ى شێخان به‌رزده‌كرێته‌وه‌
- به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى هه‌ولێر: به‌ تۆمه‌تى ئه‌نجامدانى كوشتن چه‌ند كه‌سێكمان ده‌ستگیركردووه‌
- 56 ملیۆن كه‌س مافى ده‌نگدانیان هه‌یه‌ .. ئه‌مڕۆ هاوڵاتیانى توركیا بڕیارده‌ده‌ن
- دیارده‌ى كۆچ له‌ كوردستانه‌وه‌ بۆ هه‌نده‌ران به‌رده‌وامه‌



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure