ئاسیاسێل ئۆفه‌رێك پێشكه‌شى رۆژنامه‌نوسان ده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: 24/06/2018‌ :: 1154‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
كۆمپانیاى ئاسیاسێل ئۆفه‌رى پێدانى سیمكارتێك بۆ رۆژنامه‌نوسان راده‌گه‌یه‌نێت و لقى سلێمانى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نوسانى كوردستان داوا له‌ رۆژنامه‌نوسان ده‌كات بۆ وه‌رگرتنى سبه‌ی سه‌ردانى باره‌گاى سه‌ندیكا بكه‌ن.


ده‌قى ئاگادارییه‌كه‌:

ئاگاداری بۆ ئەو ئەندامانەی دەیانەوێت لە ئۆفەری سیم کارتی ئاسیا سێڵ بەشداربن

رۆژی دووشەممە بەرواری 2018/6/25 تیمی ئاسیاسێڵ لە بارەگای لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان دەبن بەم ناونیشانە:
بەختیاری/ كۆڵانی 11/ گەڕەكی 109/ خانوی ژمارە 20
بەرامبەر باخچەی مناڵانی پەری
ژمارە تەلەفۆنی بارەگا 05331909580

لە سەعات 9 ی بەیانیەوە تا 4ی پاشنیوەرۆ..ئەو تیمە ئامادەدەبن بۆ ئەکتیڤکردنی سیمکارتی ئۆفەرە نوێكەیان.. لە 1 تا 2 ی نیوەڕۆ کاتی پشوو ده‌بێت..

بۆ ئەو ئەندامانەی دەخوازن ببنە خاوەنی ئەو سیمكارتانە.. دەبێت ئەم پێداویستیانەیان پێبێت:
* پێناسی باری شارستانی یان كارتی نیشتمانی
* فۆرمی خۆراک یان کارتی زانیاری 
* بڕی 7.250 حەوت هەزارو دوو سەد و پەنجا دینار بە بێ باقیات.. واتە وردە
* بۆ رۆژنامەنووسانی بیانی کارتی نیشتەجێبوون (ئیقامە) پێویستە
*تا سەعات 4 دابەشکردنەکە بەردەوام دەبێت.

باشیەكانی ئەم سیمكارتە: 
مانگانە تەنها بە 6000 دینار پڕ دەكرێتەوە..
رۆژانە قسەكردن بۆ ناو تۆڕی ئاسیاسێل خۆڕاییە
مانگانە دووسەعات بۆ تۆڕەكانی تر 
مانگانە 1 یەك گێگا بایت ئینتەرنێت بێ بەرامبەرە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە