راسته‌وخۆ: به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى و په‌رله‌مانى توركیا

هەواڵ / جیهان :: 24/06/2018‌ :: 547‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
له‌كاتژمێر 8:00ی به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 24ی حوزه‌یرانی 2018، له‌شاروشارۆچكه‌كانی توركیا ده‌نگدان بۆ سه‌رۆك کۆمار و په‌رله‌مانی توركیا ده‌ستیپێكرد و ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ مێژووى ئه‌و وڵاته‌دا دوو هه‌ڵبژاردن به‌یه‌كه‌وه‌ و له‌ یه‌ككاتدا به‌ڕێوه‌ده‌چن.


لەم هەڵبژاردنه‌ى پەرلەمانی توركیادا هەشت پارتى سیاسیی و 68 كاندیدی سه‌ربه‌خۆ بەشدارن كه‌ تێیدا چوار هەزار و 800 کاندید كه‌ نزیكه‌ی 1000 كاندیدیان ژنن، كێبڕكێ ده‌كه‌ن لەسەر 600 کورسى پەرلەمان.

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure