توركیا: ده‌نگدان بۆ سه‌رۆك و په‌رله‌مان ده‌ستیپێكرد

هەواڵ / جیهان :: 24/06/2018‌ :: 510‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
له‌كاتژمێر 8:00ی به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 24ی حوزه‌یرانی 2018، له‌شاروشارۆچكه‌كانی توركیا ده‌نگدان بۆ سه‌رۆك کۆمار و په‌رله‌مانی توركیا ده‌ستیپێكرد.

لەم هەڵبژاردنه‌ى پەرلەمانی توركیادا هەشت پارتى سیاسیی و 68 كاندیدی سه‌ربه‌خۆ بەشدارن كه‌ تێیدا چوار هەزار و 800 کاندید كه‌ نزیكه‌ی 1000 كاندیدیان ژنن، كێبڕكێ ده‌كه‌ن لەسەر 600 کورسى پەرلەمان.

ئەمڕۆ 24ی حوزه‌یرانی 2018 بۆ یەکەم جارە لەمێژووی ئه‌و وڵاته‌دا دوو هەڵبژاردن پێكه‌وه‌ ئەنجامدەدرێت.

لەهەڵبژاردنەکانى سه‌رۆك و په‌رله‌مانی تورکیا نزیکەى 60 ملیۆن کەس له‌ 180 هەزار و 196 بنکە دەنگده‌ده‌ن.

له‌م جه‌نگی هه‌ڵبژاردنه‌دا بۆ پۆستی سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا كێبڕكێ له‌گه‌ڵ پێنج كاندیدی ئۆپۆزسیۆن دەکات.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure