گرنگترین خاڵه‌كانى رێككه‌وتنى نێوان سه‌در و عه‌بادى ئاشکراکرا

هەواڵ / عێراق :: 23/06/2018‌ :: 924‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
گرنگترین خاڵى رێككه‌وتنى نێوان حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكى لیستى نه‌سر و موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكى لیستى سائیرون كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ نه‌جه‌ف له‌سه‌رى رێككه‌وتن. برتییه‌ لە هەشت خاڵ.

1- بانگهێشتنامه‌یه‌ك بۆ پێكهێنانى هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كى نا تایه‌فى كه‌ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى گه‌لانى عێراق له‌خۆبگرێت.

2- به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر دژایه‌تیكردنى گه‌نده‌ڵى و دورخستنه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵكاران له‌ ناو حكومه‌ت و پێشكه‌شكردنى به‌ڵگه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى بدرێن به‌داگا و به‌هێزكردنى رۆڵى ده‌زگاكانى چاودێرى بۆ قه‌ڵاچۆكردنى گه‌نده‌ڵى.

3- پێكهێنانى حكومه‌تێكى ته‌كنۆكرات، له‌ كه‌سانى به‌توانا، دور له‌ پشك پشكێنه‌.

4- پشتیوانى به‌هێزكردنى سوپا و  پۆلیس و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، سنورداركردنى چه‌ك ته‌نیا له‌ده‌ستى ده‌وڵه‌ت و پاراستنى شكۆ و ئه‌وه‌ى به‌ده‌ستیان هێناوه‌. 

5- داڕشتنى به‌رنامه‌یه‌كى چاكسازیی كه‌ سه‌رجه‌م كه‌رته‌ جۆراوجۆره‌كانى ئابووریى به‌هێزبكات.

6- هاوسه‌نگ راگرتنى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌مووان كه‌ به‌رژه‌وه‌ندى و سه‌روه‌رى و سه‌ربه‌خۆیی عێراق بپارێزێت، ده‌ست له‌كاروبارى وڵاتان وه‌رنه‌درێت كه‌ ببێته‌هۆى ئه‌وه‌ی كه‌سانى دیكه‌ش ده‌ست له‌كاروبارمان وه‌ربدات.

7- پاڵپشتیكردنى چاكسازیی سیستمى دادوه‌رى و كاراكردنى رۆڵى داواكارى گشتى.

8- پارێزگاریكردن له‌ یه‌كپارچه‌یی خاكى عێراق و جه‌تكردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر ده‌ستاوده‌ستكردنى ئاشتیانه‌ى ده‌سه‌ڵات.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure