نرخى دۆلار و تمه‌ن به‌كاتى داخستنى بازاڕ
هەواڵ / ئابوری :: 23/06/2018 :: 3909 جار بینراوە
دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 23ی حوزەیرانی 2018 نرخى دۆلار له بازاڕه‌كاندا به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه بینى و 100 دۆلار به 120 هەزار و 700 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.
شاخه‌وان فه‌لاح، له كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له سلێمانى به دواڕۆژى راگه‌یاند "پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه بینى و 100 دۆلار به 120 هەزار و 700 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به 120 هەزار و 500 دینار بوو.
راشیگه‌یاند به‌هاى تمه‌نیش به‌رامبه‌ر دۆلار زیاترهاته‌خواره‌وه و 100 دۆلار به 767.000 تمەن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا رۆژى پێنج شه‌ممه له داخستنى بازاردا 100 دۆلار بە 736.000 تمه‌ن بوو.
به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 120 هەزار و 500 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 120 هەزار و 700 دینار