عه‌بادى و سه‌در كۆده‌بنه‌وه
هەواڵ / عێراق :: 23/06/2018 :: 626 جار بینراوە
دواڕۆژ
نوسینگه‌ى رۆژنامه‌وانى حه‌یدره عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكى ئیئتلافى نه‌سر، سه‌ردانى موقته‌دا سه‌در رابه‌رى ره‌وتى سه‌در و سه‌رۆكى ئیئتلافى سائیرونى كردووه، له شوێنه‌كه‌ى خۆى له پارێزگاى نه‌جه‌ف.
قه‌واره‌ى (نه‌سر) بهسهركایهتى حه‌یده‌ر عه‌بادى به‌پله‌ى سێیه‌م دێت، له دواى ده‌رچوونى ئه‌نجامى ئه‌نجامه به‌راییه‌كانى هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ى 12ى ئایارى رابردوو قه‌واره‌كه‌ى سه‌دریش (سائیرون) به پله‌ى یه‌كه‌م دێت.
ئه‌و دیداره‌ى ئه‌مڕۆى موقته‌دا سه‌در و حه‌یده‌ر عه‌بادى یه‌كه‌مین دیدار و كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌و دوو كه‌سایه‌تییه‌یه له دواى دروستكردنى هاوپه‌یمانى نێوان (سائیرون) و (فه‌تح) به‌سه‌رۆكایه‌تى هادى عامرى، كه به‌پله‌ى دووه‌م دێت له ریزبه‌ندى قه‌واره براوه‌كانى ههڵبژادنهكاندا.
به‌پێى نه‌ریته سیاسییه‌كانى عێراق له دواى رووخانى رژێمى پێشووى سه‌دامه‌وه، قه‌واره سیاسییه‌كان، دواى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌و دیدار و كۆبوونه‌وانه ئه‌نجامده‌ده‌ن، له چوارچێوه‌ى پرۆسه‌یه‌كى دورودرێژى ئاڵۆزدا، بۆ پێكهێنانى حكومهتێى ئیئتلافى كه هێچ حزبێك به‌ته‌نها ناتوانێت ئه‌وه‌نده كورسى به‌ده‌ستبهێنێت، به‌شى پێكهێنانى حكومه‌تى بكات به‌بێ دروستكردنى هاوپه‌یمانى و فراكسیۆنێكى گه‌وره‌ى ناو په‌رله‌مان.