لەرۆژانی جەژندا زۆرترین گەشتیار رووی لە سلێمانی کردووە

هەواڵ / کوردستان :: 24/06/2018‌ :: 864‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی
وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم رایدەگەیەنێت "لەماوەی ١٠ رۆژدا لەپێش و دوای جەژن ٢٥٥ هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووەو زۆرینەی گەشتیارانیش چوونەتە سلێمانی و سەردانی ئەو شارەیان کردووە".


نادر روستی، وتەبێژی دەستەی گشتی گەشت و گوزاری هەرێمی کوردستان بەدواڕۆژی راگەیاند "لە رۆژانی جەژن و لەماوەی ١٠ ڕۆژدا (واتە لە 12/6 تاكو 21/6/2018) زیاتر لە ٢٥٥ هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان".

وتیشی "بەراورد بەساڵی ڕابردوو لەهەمانكاتدا کە ٢٤٣ هەزار گەشتیار بوو بە رێژەی ٥% زیادیکردووە، ئەمە جگە لە گەشتیاری ناوخۆ كە دەكرێت بڵێین نیوەی گەشتیاری دەرەوە بووەو هەژمارنەكراوە".

بەوتەی نادر روستی، داهاتی گەشتیاریی لەو ١٠ ڕۆژە زیاتر لە ٧٠ ملیار دینار بووە بۆ ناو بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان و لە 91% گەشتیارانیش لە شارەكانی خواروو ناوەڕاستی عێراقەوە هاتبوون.

هەر لەڕۆژانی جەژندا وەك وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان دەڵێت "پارێزگای سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێم زۆرترین گەشتیاری بۆ چووە، بەڵام شاری هەولێر ژمارەی گەشتیارانی کەمیكردووە، ژمارەی گەشتیاری ئێرانیش ٢٥% کەمیکردووە".

وتیشی "هۆکاری کەمکردنی گەشتیار بۆ هەولێر بۆ نەکردنەوەی ڕێگای هەولێر کەرکوک لە پردێ دەگەڕێتەوە، کەمبوونی گەشتیاری ئێرانیش بۆ زیادکردنی رسومات لەلایەن ئێران لەسەر هاووڵاتیانی خۆی لەکاتی گەشت بۆ دەرەوەی ئێران دەگەڕێتەوە".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە