ته‌ندروستى هه‌ولێر بانگه‌وازێكى به‌په‌له‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 22/06/2018‌ :: 27335‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بانگەوازێكی بەپەلەی راگەیاند بەهۆی پێویستی بانكی خوێن بە خوێنی جۆری (-o).


بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە بانگەوازه‌كه‌یدا رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی بانكی خوێن لە هەولێر زۆر پێویستی بە خوێنی جۆری (-o)ه‌.

ئاماژە بەوەشكراوە كه بەهۆی ئەوەی باڵانسی ئەم جۆرە خوێنە لە بانكی خوێنی هەولێر زۆر دابەزیوە، بۆیە تكا لە هاوڵاتیان دەكات كە خوێنەكەیان لەم جۆرەیە سەردانی بانكی خوێن بكەن بۆ بەخشین.

ئەو بەڕێوەبەرایەتیە رونیشكردۆتەوە، رۆژانە لە هەولێر زیاتر لە 300 بوتڵ خوێنی جۆراوجۆر و پێكهاتەكانی بۆ نەخۆشخانە حكومی و ئەهلیەكان دەبەخشرێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure