وێستگه‌یه‌كى شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌ له‌نده‌ن چۆڵده‌كرێت

هەواڵ / جیهان :: 22/06/2018‌ :: 1083‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
به‌هۆى مه‌ترسى ئه‌منى، پۆلیسى بریتانیا ئه‌مڕۆ هه‌ینى 22ى حوزه‌یران وێستگه‌یه‌كى شه‌مه‌نده‌فه‌رى له‌ له‌نده‌نى پایته‌خت داخست.


به‌پێى میدیاكان دواى رێوشوێنه‌كان پۆلیس كه‌سێكى له‌ وێستگه‌ى (چیرینگ كرۆس) ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كردووه‌ كه‌ بۆمبى پێیه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكیشدا پۆلیسى ئه‌و وڵاته‌ رایگه‌یاند، ده‌ستگیركراوه‌كه‌ له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه‌ و له‌ئێستاشدا كار بۆ دووباره‌ كردنه‌وه‌ى وێستگه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

سێشه‌ممه‌ى رابردوش پۆلیسى بریتانیا لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌باره‌ى ته‌قینه‌وه‌یه‌كى بچوك له‌ وێستگه‌ى ساوسجیت-ى تایبه‌ت به‌ میترۆ له‌ باكورى له‌نده‌ن ئه‌نجامدا و داواى له‌ خه‌ڵك له‌ ناوچه‌كه‌ نزیك نه‌بنه‌وه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure