سەرچاوەی بۆنە ناخۆشەكەی هەولێر دۆزرایەوە

هەواڵ / کوردستان :: 21/06/2018‌ :: 9213‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
سەرچاوەی بۆنە ناخۆشەكەی هەولێر دۆزرایەوە و بەرپرسی هۆبەی پشکنین و چاودێری لە بەڕێوەبەرایەتی ژینگەی هەولێریش دەڵێت "لە رێگەی راپۆرتێكەوە سەرچاوەكانی رونیدەكەینەوە و بۆ ئەوەی رێكاری یاسایی بەرامبەریان بگیرێتەبەر".

ئەنوەر محمد، بەرپرسی هۆبەی پشکنین و چاودێری لە بەڕێوەبەرایەتی ژینگەی هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی حوزەیران، بە دواڕۆژی راگەیاند "لە چەند رۆژی رابردوودا بەدواداچوونمان لەسەر بۆنە ناخۆشەكەی هەولێر كردبوو سەرچاوەی بۆنە ناخۆشەكەمان دۆزینەوە".

ئاماژەی بە سەرچاوەی بۆنە ناخۆشەكە كرد وتیشی "بەشێكی بۆنە ناخۆشەكە بریتیە لە مۆلیدەی ئەهلی گەڕەكەكان كە نزیك بە دوو هەزار مۆلیدەیە و  بەشێكیان گازوایلی كوالێتی خراپ بەكار دەهێنن".

بەرپرسی هۆبەی پشکنین و چاودێری لە بەڕێوەبەرایەتی ژینگەی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، زیڵخانەی كانی قرژاڵەی هەولێر لەگەڵ ئەو پاڵاوگانەی دەروبەری هەولێر كە رێنمایی پێویست جێبەجێ ناكەن و بۆنێكی ناخۆشیان هەیە. ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر كە دێنە ناوشاری هەولێر و سوتانی تایەیی ئۆتۆمبێل بۆ دەرهێنانی ئەو سیمی ناو تایەكە بوونەتە هۆی بۆنێكی ناخۆشی بۆ ناو هەولێر.

ئاماژەی بەوەشكرد، راپۆرتێك لەسەر هەموو سەرچاوەكانی ئەو بۆنە ناخۆشە  ئاڕاستەی پارێزگا و لایەنی پەیوەنداری دەكەین بۆ ئەوەی رێكاری یاسایی بەرامبەریان بگیرێتەبەر.

ساڵانە لە وەرزی هاویندا بۆنێكی ناخۆش لە شاری هەولێر بڵاودەبێتەوە و ساڵی رابردووش ژمارەیەك پاڵاوگە بەهۆی دروستبوونی ئەو بۆنە ناخۆشەوە داخران.

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە