پارێزگارى سلێمانى بڕیارێكی ده‌ركرد و هۆشداریی ده‌دات

هەواڵ / کوردستان :: 21/06/2018‌ :: 2499‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانى

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال
به‌پێى نووسراوێكى پارێزگارى سلێمانى كه‌ له‌ به‌روارى 20ى حوزه‌یران ده‌ریكردووه‌و وێنه‌یه‌كى ده‌ست دواڕۆژ كه‌وتووه‌، تێیدا بڕیاریداوه‌ "ئه‌و ئامێرى بیرهه‌ڵكه‌ندنانه‌ى نایاساین و تا ئێستا ده‌ستیان به‌سه‌ردا نه‌گیراوه‌ له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى له‌ 20ى حوزه‌یرانى تا 1ى ته‌مموزى 2018 ببرێته‌ ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان".

له‌ نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌ "هه‌موو ئه‌و ئامێرانه‌ى له‌م ماوه‌یه‌دا كارده‌كه‌ن له‌ سنورى پارێزگاى سلێمانى له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى سلێمانى به‌پێى پلانى خۆیان ده‌ستى به‌سه‌ردا بگیرێت".

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، له‌ بڕیاره‌كانیدا، ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "ئه‌و ئامێرانه‌ى ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌كاتى كاركردندا ده‌كرێن به‌ موڵكى حكومه‌ت".

ده‌قى نووسراوه‌كه‌:



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure