تمه‌نى ئێرانى به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌زین

هەواڵ / ئابوری :: 21/06/2018‌ :: 647‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌هاى تمه‌نى ئێرانى به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌زین و 100 دۆلار به‌ 736.000 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌ماوه‌ى مانگێكیشدا به‌رێژه‌ى 81% دابەزیوە و  136 هه‌زار تمه‌ن کەمیکردوە. 


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند "ئه‌مڕۆش به‌هاى تمه‌ن به‌رمبه‌ر دۆلار به‌رده‌وامبوو له‌ داشكان و 100 دۆلار به‌ 736.000 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌ كاتێكدا دوێنێ 100 دۆلار به‌ 710.000 تمه‌ن بوو.

له‌ دواى كشانه‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى له‌گه‌ڵ ئێران و سه‌پاندنه‌وه‌ى سزاى ئابوورى به‌سه‌ر ئێراندا، به‌هاى تمه‌نى ئێران به‌رامبه‌ر دراوه‌ بیانیه‌كان روو له‌شكانه‌وه‌ و له‌ ماوه‌ى مانگێكدا به‌رێژه‌ى 18.8% كه‌میكردوه‌، كه‌ 100 دۆلار به‌ 597.000 تمه‌ن بوو.

دابه‌زینى به‌هاى تمه‌نیش كاریگه‌رى گه‌وره‌ى كردوه‌ته‌ سه‌ر بازاڕه‌كانى ئێران و رێژه‌ى هه‌ڵاوسانى نرخه‌كانى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزكردوه‌ته‌وه‌ و بانكى ناوه‌ندى ئێرانیش نه‌یتوانیوه‌ سنورێك بۆ ئه‌و دابه‌زینه‌ى به‌هاى تمه‌ن دابنێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە