سبه‌ی پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زێت

هەواڵ / کوردستان :: 21/06/2018‌ :: 1589‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، پله‌كانی گه‌رما له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا جێگیرده‌بێت، به‌ڵام رۆژی هه‌ینی له‌ هه‌ندێ پارێزگای هه‌رێم دوو پله‌ داده‌به‌زێت. 


بژار ئه‌كره‌م، به‌رپرسی به‌شی پێشبینی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 21ی حوزه‌یرانی 2018 به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند، پلەکانى گەرما لەماوەى ئەم چەند رۆژەدا به‌ جێگیری ده‌مێنێته‌وه‌.

وتیشی، "بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما به‌جۆرێك ده‌بێت له‌ هه‌ولێر و سلێمانی یه‌ك بۆ دوو پله‌ به‌رزده‌بێته‌وه‌ و له‌ پارێزگاكانی تریش پله‌كانی گه‌رما دوو پله‌ نزم ده‌بێته‌وه‌". 

به‌رپرسه‌كه‌ی كه‌شناسى ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، رۆژی هه‌ینی 22ی حوزه‌یران، له‌ ناوچەکانى باشوورى هەرێم و ناوەڕاستى عێراق ئەگەرى زیادبوونى خێراى با و بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵى هەیە. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure