ئەنجومەنی عەرەبی لە کەرکوک: دژی گەڕانەوەی پێشمەرگە و ئاسایشین

هەواڵ / کوردستانی :: 21/06/2018‌ :: 1006‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
ئەنجومەنی عەرەبی لە کەرکوک له بەیاننامەیەکدا دژایەتی پێکهاتەی عەرەب و تورکمانی دوپاتدەكاتەوە له‌باره‌ى دوبارە گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش بۆ شاره‌كه‌.

لەبەیاننامەکەدا، کە وەڵامدانەوەبوو بۆ کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی بڕیاردەری ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، لێدوانی بەرپرسانی کوردی لەبارەی دۆخی ئەمنییەوە بەهەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی هاوڵاتیان تۆمەتبارکرد و بەتۆمەتی پوچ بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە و ئاسایشی ناوبرد.

ئەنجومەنی عەرەبی دژایەتی خۆشی بۆ دامەزراندنی ژوری ئۆپراسیۆنی هاوبەش بە بەشداری پێشمەرگە و ئاسایش دوپاتکردەوە و ئەوەشی خستوەتەڕوو کە "پێکهاتەی عەرەب و تورکمان و بەشێک لە کوردانی بەشەرەف رەتیدەکەنەوە جارێکیتر هێزە سەرکوتکەرەکانی کورد بگەڕێنەوە شارەکە کە ماوەی رابردوودا هاوڵاتیانی عەرەبیان دوچاری کوشتن و رفاندن و دەستکیرکردن کردوەتەوە".

دوێنێ ئەڵماس فازڵ، بڕیاردەری ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا داوایکرد، ژوری ئۆپراسیۆنی هاوبەش لە کەرکوک دابمەزرێت و پێشمەرگە و ئاسایش بەشێک بن لەهێزە بەشداربوەکانی مەلەفی ئەمنی، چونکە هێزە عێراقییەکان ئەمنییەتی شارەکەیان بۆ ناپارێزرێت.

وتیشی "پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت نەیتوانیوە بێلایەن بێت و تایبەتمەندی پارێزگاکە بپارێزێت، هەرەوەک بەرپرسیارێتی ژیانی کاکەییەکانیشی خستە ئەستۆی حکومەتی عێراق بەو پێیەی کەمتەرخەمە لەپاراستنی ناوچەکانیان".

ده‌قى به‌یاننامه‌كه‌:

ئەنجومەنی عەرەبی لەکەرکوک: دژی گەڕانەوەی پێشمەرگەو ئاسایشین
دواڕۆژ، عیماد جەباری
 
ئەنجومەنی عەرەبی لەکەرکوک بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و دژایەتی پیکهاتەی عەرەب و تورکمان دوپاتکردوە بۆ دوبارە گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگەو ئاسایش.
 
لەبەیاننامەکەدا کە وەڵامدانەوەبو بۆ کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەی بڕیاردەری ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک،  تێیدا لێدوانی بەرپرسانی کوردی لەبارەی دۆخی ئەمنییەوە بەهەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی هاوڵاتیان تۆمەتبارکردو بەتۆمەتی پوچ بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگەو ئاسایشی ناوبرد.
 
ئەنجومەنی عەرەبی لەبەیاننامەکەدا دژایەتی خۆی بۆ دامەزراندنی ژوری ئۆپراسیۆنی هاوبەش بەبەشداری پێشمەرگەو ئاسایش دوپاتکردەوەو ئەوەشی خستوەتەڕو کە پێکهاتەی عەرەب و تورکمان و بەشێک لەکوردانی بەشەرەف رەتیدەکەنەوە جارێکیتر هێزە سەرکوتکەرەکانی کورد بگەڕێنەوە شارەکە کە ماوەی رابردوودا هاوڵاتیانی عەرەبیان دوچاری کوشتن و رفاندن و دەستکیرکردن کردوەتەوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure