ساڵانه‌ نزیكه‌ى 1.7 ملیۆن گه‌شتیارى عێراقى سه‌ردانى ئێران ده‌كه‌ن

هەواڵ / ئابوری :: 21/06/2018‌ :: 878‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌رپرسێكى كۆمارى ئیسلامى ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، ساڵانه‌ زیاتر له‌ 1.7 ملیۆن زیاره‌تكار و گه‌شتیارى عێراقى سه‌ردانى ئێران ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ ژماره‌یه‌كى زۆر له‌وه‌ زیاتر له‌ ئێرانییه‌كان سه‌ردانى عێراق ده‌كه‌ن.


ئاژانسى هه‌واڵى میهر له‌سه‌ر زارى حه‌مید محه‌مه‌دى، سه‌رۆكى لیژنه‌ى حه‌ج و زیاره‌ته‌كانى ئێران رایگه‌یاند "ساڵانه‌ نزیكه‌ى 2.3 ملیۆن ئێرانى سه‌ردانى عێراق ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌و ملیۆنان زیاره‌تكاره‌ ئێرانییانه‌ى كه‌ له‌ چله‌ى ئیمام حوسێندا دێنه‌ عێراق".

وتیشى "هیچ رێككه‌وتنێك له‌ نێوان به‌رپرسانى ئێرانى و عێراقى نییه‌ له‌سه‌ر گۆڕینه‌وه‌ى زیاره‌تكاران، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى حه‌جى عێراقى گه‌یشتونه‌ته‌ رێككه‌وتنێك بۆ پێكهێنانى تیمێك سه‌باره‌ت به‌ كارى هه‌ماهه‌نگى ده‌رباره‌ى به‌ڕێوه‌بردنى پرسه‌كانى گه‌شتیاران له‌ هه‌ردوو وڵات".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە