حكومه‌تى هه‌رێم 62 ملیۆن دۆلار ده‌داته‌ كۆمپانیاكانى نه‌وت

هەواڵ / ئابوری :: 20/06/2018‌ :: 641‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
كۆمپانیاى دى ئێن ئۆ نه‌رویجى ئاشكرایكرد له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانى بڕى 62.19 ملیۆن دۆلارى وه‌ك شایسته‌ى دارایی هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى مانگى ئازار له‌ كێڵگه‌ى نه‌وتى تاوكێ، له‌ حكومه‌تى هه‌رێم وه‌رگرتووە.


له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 20ى حوزه‌یران له‌ پێگه‌ى فه‌رمى خۆى بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ كۆمپانیاى دى ئێن ئۆ رایگه‌یاندووه‌، بڕى 62.19 ملیۆن دۆلارى له‌ حكومه‌تى هه‌رێم وه‌رگرت، وه‌ك شایسته‌ى دارایی هه‌نارده‌ى نه‌وتى كێڵگه‌ى تاوكێ.

راشیگه‌یاند، بڕى 5.58 ملیۆن دۆلارى دیكه‌ى به‌ جیا له‌ حكومه‌تى هه‌رێم وه‌رگرتووه‌ ، كه‌ ده‌كاته‌ 3% كۆى داهاتى مۆڵه‌ته‌كانى كێڵگه‌ى نه‌وتى تاوكى له‌ مانگى ئازاڕ، هه‌ر وه‌ك له‌ مانگى ئابی رابردوو له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌رى رێككه‌وتووه‌.

هاوكات كۆمپانیاى گه‌نه‌ڵ ئینه‌رجى ئاشكرایكردوه‌ بڕى 15 ملیۆن دۆلارى له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كه‌ى له‌ حكومه‌تى هه‌رێم وه‌رگرت وه‌ك شایسته‌ى دارایی هه‌نارده‌ى نه‌وتى تاوكێ .

گه‌نه‌ڵ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ بڕى 3.41 ملیۆن دۆلار دیكه‌ وه‌ك شایسته‌ى دارایی هه‌نارده‌ى نه‌وتى ته‌قته‌ق له‌ حكومه‌تى هه‌رێم وه‌رگرتووه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure