نرخى دۆلار و تمه‌ن به‌كاتى داخستنى بازاڕ

هەواڵ / ئابوری :: 20/06/2018‌ :: 19450‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 20ی حوزەیرانی 2018 نرخى دۆلار له‌ بازاڕه‌كاندا دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 450 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.

شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند "پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زینى  به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 450 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا ، له‌كاتێكدا له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 550 دینار بوو.

راشیگه‌یاند به‌هاى تمه‌نیش به‌رامبه‌ر دۆلار دابه‌زینى زیاتر به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 720.000 تمەن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا دوێنى له‌ داخستنى  بازاردا 100 دۆلار بە 707.000 تمه‌ن بوو.
 
به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 120 هەزار و 550 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 120 هەزار و 450 دینار



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure