سبەی دادگای فیدراڵی كۆدەبێتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 20/06/2018‌ :: 206‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ

گرنترین مانشێتەکانی ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی حوزەیرانی 2018ی بەشێک لە رۆژنامە کوردییەکان.

كوردستانی نوێ‌:
- سبەینێ‌ دادگای فیدراڵی كۆدەبێتەوە 
  * هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەی لووتكەی لایەنەكان دەكرێت
  * عێراق بە دۆخێكی زۆر هەستیاردا تێپەڕ دەبێت
- فریاد رواندزی: بڕیاری دادگای فیدراڵی رۆڵی دەبێت لە هێوركردنەوەی دۆخەكە
- ژمارەی ئاوارەكانی جیهان گەیشتە 68 ملیۆن كەس
- لە ئوردن چی دەگوزەرێت؟
- كێ‌ براوەی هەڵبژاردنەكانی توركیا دەبێ‌؟
- كوردی باكوور لەبەردەم پەڕینەوەیەكی تردا
- روونكردنەوە لەسەر جۆرێك برنج دەدرێت
- سزای روسیا درێژكرایەوە
- رەوشی كاریكاتێر و تەنز لە كوردستان
- كچانی فۆتۆگرافەر ژیانی رۆژانەی عێراق و كوردستان دەبەنە ئیسپانیا
- ژمارەیەك لە ژنان و پیاوانی چالاكوان لە سلێمانی سكاڵایان لە دژی مەلا مەزهەر تۆمار كرد
- ژنانی سعودیە ئیتر دەتوانن شۆفێریی بكەن

خەبات:
- سبەی دادگای فیدراڵی لەبارەی تانەی لایەنەكانەوە كۆدەبێتەوە
- كۆنگرێسمانێكی ناوداری ئەمریكا: بۆچی نەتەوەكانی دیكە دەوڵەتیان هەبێت و كورد نەیبێت؟
- راپۆرتێكی رووسی: ناوچەكە بۆ لەدایكبوونی دەوڵەتی كوردستان ئامادە دەكرێت
- پارتیێن نفاقا كوردستانی: ئەم پشتگیریا سەڵاحەدین دەمیرتاشی دكەین
- مێركڵ دەڵێت ئەڵمانیا پشتیوانی لە ئیتاڵیا دەكات لە كێشەی پەنابەراندا
- حەشدی شەعبی هەڕەشە لە كوردانی شەبەك دەكات
- دەمیرتاش: كورد تائێستا لە ناوخۆیدا بە كێشەی بچووكەوە خەریكە
- بە مەبەستی هەڵوەشاندنەوەی حوكمی سێدارەی رامین حوسێنپەناهی، گردبوونەوەیەك لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەولێر ئەنجام درا
- كۆنگرێسی ئەمریكا فرۆشتنی فڕۆكەی F35ی بە توركیا راگرت
- ئەمریكا داوا لە رووسیا دەكات زیندانیانی سیاسی و ئاینی ئازاد بكات
- ئیسرائیل هێرشی كردووەتە سەر حەشدی شەعبی
- وەزارەتی بەرگری عێراق رەتیكردەوە هێزەكانیان لەسەر سنووری سوریا بۆردومان كرابن
- جۆرە زیندەوەرێكی زیانبەخش لە كەركوك و خورماتوو بڵاو بووەتەوە
- 30 هەزار ئاوارەی سووری بەشداریی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمانیی توركیا دەكەن 
  * ئۆپۆزیسیۆنی توركیا: بۆ كۆكردنەوەی دەنگ رەگەزنامەیان پێ‌بەخشراوە
- ئێران .. نزیكەی سێ‌ ملیۆن كەس لەژێر كاریگەریی ماددەی هۆشبەردان
- ئەمریكا مانۆڕە هاوبەشەكانی لەگەڵ كۆریای باشوور راگرت
- ترەمپ: نابێت هیچ كەمپێكی پەنابەران لە ئەمریكادا هەبێت
- هەفتەی دابێ‌ ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ رادەگەیەندرێت
- پارێزگەها دهوك: دروژانێن جەژنێدا 273 زاروك هاتینە سەر دونایێ‌
- جەژن هێمای ئاشتبوونەوە و لێبوردەییە

هاوڵاتی:
- لیستی ئیسلامی شكستی هێناو بەرەی ناڕازیش هاوپەیمانی ناكەن
- هێشتا كاریگەریی شەڕ بەسەر (پردێ‌)وە ماوە
- شاندێكی بزووتنەوەی ئیسلامی بە نهێنی لەگەڵ بەرپرسانی توركیا كۆدەبێتەوە
  * وتەبێژی بزووتنەوە: مامەڵەمان لەگەڵ توركیادا هەیە بەڵام سازش لەسەر هیچ شتێكی هەرێم ناكەین
- سالار حوسامەدین، بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی بۆ هاوڵاتی: لە مانگی تەمموزدا هەشت كاتژمێر كارەبا دەدەینە هاوڵاتیان
- بنەماڵەی جەبار دەڵێن كینەیان بەرامبەر خێزانی ژنە عەرەبەكە نیە
- زیاد كەریم، بەرپرسی راگەیاندنی كۆمپانیای فلای ئەربیل: دوو فڕۆكەمان هەیە لە ئۆكرانیا كڕیومانە، پلانمان هەیە لە سلێمانیش كاربكەین
- چارەنوسی حزبەكانی رۆژهەڵات لەسەر مێزی تاران و هەولێر
  * پێشمەرگەكانی رۆژهەڵات دەڵێن 15 ساڵە لەسەر داوای هەرێم هێرشی چەكدارییان دژی ئێران راگرتووە، داواشدەكەن هەرێم فشار قبوڵ نەكات.
- لە ساڵیادی كۆچی دوایی پیرەمێرددا .. لە ئەستەمبوڵ سوڵتان عەبدولحەمید داوای لێكردووە وەڵامی نامەیەكی ناسرەدین شای ئێران بداتەوە

هەولێر:
- پێشمەرگە ئۆپەراسیۆن دژی داعشەكانی مەخموور ئەنجام دەدات
- یەكەم هاوپەیمانێتیی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تۆمار كرا
- ئەمریكا هێزی سەربازی بۆشایی ئاسمانی پێكدەهێنێت



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure