كۆمسیۆن تۆماركردنی چاودێرانی پڕۆسەی هەڵبژاردنی دەستپێكرد

هەواڵ / کوردستان :: 20/06/2018‌ :: 730‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم تۆماركردنی دەزگا رۆژنامەوانییەكان و رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی بۆ چاودێری پڕۆسەی هەڵبژاردن دەستپێكرد.

بەپێی راگەیەنراوێكی رۆژنامەوانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی حوزەیرانی 2018، تۆماركردنی  دەزگا راگەیاندن و رێكخراوەكان بۆ چاودێری پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستپێدەكات.

وابڕیارە رۆژی 30ی ئەیلولی 2018 هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure