نرخى دۆلار به‌كاتی داخستنى بازاڕ

هەواڵ / ئابوری :: 19/06/2018‌ :: 1850‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 19ی حوزەیرانی 2018 نرخى دۆلار له‌ بازاڕه‌كاندا دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 500 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.

شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند "پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زینى  به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 500 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا ، له‌كاتێكدا له‌ كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 650 دینار بوو.

راشیگه‌یاند به‌هاى تمه‌نیش به‌رامبه‌ر دۆلار زیاتر دابه‌زیوه‌و 100 دۆلار به‌ 707 هەزار تمەن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌كردنه‌وه‌ى بازاردا 100 دۆلار بە 700 هەزار تمه‌ن بوو.
 
به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 120 هەزار و 650 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 120 هەزار و 500 دینار.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure