گۆڵدمان ساكس: نرخى نه‌وت بۆ سه‌روو 80 دۆلار به‌رزده‌بێته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 19/06/2018‌ :: 326‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بانكى گۆڵدمان ساكس پێشبینى ده‌كات، له‌ چه‌ند مانگى داهاتوودا، دووباره‌ نرخه‌كانى نه‌وت بۆ ئاستى 80 دۆلار به‌رزببێته‌وه‌، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى مه‌ترسى زیادبوونى به‌رهه‌مهێنان و خستنه‌ڕووى نه‌وت له‌ ئارادایه‌.

به‌پێى راپۆرتێكى بانكى "گۆڵدمان ساكس"ى ئه‌مریكى كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 19ى حوزه‌یران بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، تیایدا هاتوو "قسه‌كردن له‌سه‌ر هاوسه‌نگبوونى خواست و خستنه‌ڕووى نه‌وت تا نیوه‌ى دووه‌مى ساڵى 2018 به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌و ماوه‌یه‌شدا نرخه‌كانى خاوى برێنت له‌ ئاستى 82.50 به‌رمیل ده‌مێنێته‌وه‌".

بڕیاره‌ رۆژى هه‌ینى داهاتوو وڵاتانى ئۆپێك له‌ ڤیه‌ننا كۆببنه‌وه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ره‌وشى بازاڕه‌كان و ئه‌گه‌ری زیادكردنى خستنه‌ڕووى نه‌وت.

سه‌باره‌ت به‌ پێشبینییه‌كانى بۆ زیادكردنى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت، گۆڵدمان ساكس ده‌ڵێت "تا كۆتایی ساڵى 2018 یه‌ك ملیۆن به‌رمیل زیاد ده‌بێت، 500 هه‌زار به‌رمیلیش له‌ نیوه‌ى یه‌كه‌مى ساڵى 2019".

ساكس رونیكردەوه‌ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ كه‌مبوونه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى ئێران و فه‌نزویلا، كاریگه‌رى ئه‌و زیادبوونه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت ناهێڵێت.

گۆڵدمان ساكس ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌، سه‌ره‌ڕاى خواست زیادیكردووه‌و گرژى و ئاڵۆزییه‌كانیش زیادیكردووه‌، به‌ڵام بازاڕه‌كان هێشتا كورتهێنانى پێوه‌دیاره‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure