سلێمانی: داوای یاسایی لەسەر مامۆستایەکی ئاینی تۆمار کرا

هەواڵ / کوردستان :: 19/06/2018‌ :: 666‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانى

دواڕۆژ، زریان محەمەد
لەبەرامبەر سوکایەتیکردن بە ئافرەتان لەکەناڵێكی تەلەفزیۆنییەوە، لەشاری سلێمانی داوایەکی یاسایی لەسەر مەلا مەزھەر تۆمارکرا.


بەھار مونزیر چالاکوانی کۆمەڵی مەدەنی بەدواڕۆژی ڕاگەیاند "بەواژۆ و ناوی ١٦٧ کەس سکاڵایەکمان تۆمارکرد لەسەر مەلا مەزھەر خاوەنی کەناڵی تەلەفزیۆنی سروشت کە تایبەتە بەخۆی لەوێوە سوکایەتی بەئافرەت کردووە".

ڕاشیگەیاند "ئەم شێوە سوکایەتیکردنانە چیتر جێگەی قبوڵکردن نین و  پێویستی بەوەستانەوەی مەیدانی ھەیە بەجۆرێك کاتی ئەوە ھاتووە جارێکیتر مەیدانی ھێز و ناڕەزایەتی خۆمان بەرامبەر بەسوکایەتی و بێحورمەتی بەرامبەر بە ژنان نیشانبدەن و ئەمجارە بەدادگای کوردستان بڵێین لێتان قبوڵناکەین".

داواش لەھەموو ھاووڵاتیان و چالاکوانان و ژنان و پیاوان دەکات لەکوردستان لەگەڵیاندا یەک دەنگبن بۆ پشتیوانیکردن لەمافی ژنان و چیتر سوکایەتی بە ئافرەتان نەکرێت.
پێشتر بەهۆی ئەوەی ئافرەتانی بە (دایناسۆر) وەسفكردبوو، وەزارەتی رۆشنبیری هەرێم بڕیاری راگرتنی پەخشی كەناڵی سروشتی دا و دواتر بەڵێننامەی بە مەلا مەزهەر پڕكردەوە كە چیتر تەشهیر بە ژنان نەكات.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure