"کەرکوک بەشێکی سەرەکی ئەجیندەی هاوپەیمانێتییەکەی یەکێتی و پارتییە بۆ بەغدا"

هەواڵ / کوردستان :: 18/06/2018‌ :: 473‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
پەرلەمانتارێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، پرسی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکانی دیکە بەشێکی سەرەکی ئەجیندەی هاوپەیمانێتییەکەی یەکێتی و پارتییە کە بەمەبەستی گفتۆگۆکانی پێکهینانی حکومەت بڕیارە بچنە بەغدا.


یەکێتی نیشتیمانی و پارتی دیموکراتی کوردستان گفتوگۆکانیان بەردەوامە بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی و چونە بەغدا بەوەفدێکی هاوبەش بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.

بێستون عادل، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە بە دواڕۆژی وت "گرنگترین خاڵەكانی نێو هەگبەی هاوپەیمانێتییەكە بۆ بەغدا، گەڕانەوەی پێشمەرگەیە بۆ كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان، جێبەجێكردنی قۆناغەكانی مادەی 140، خەرجكردنی شایستەكانی پێشمەرگەو چەسپاندنی 17% بودجەی كوردستانە."

ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە داوا كراوە حزب و لایەنەكانی دیكەی كوردستان بەشداری لەهاوپەیمانێتیەكە بكەن، بەڵام ئەوان بەبیانوی چاوەڕوانی بڕیاری دادگای ئیتیحادی لەبارەی بڕیاری دوبارە ئەژماركردنەوەی دەنگەكان بەشدارنەبوون.

رزگار عەلی لەلێدوانێکی پێشوتردا بۆ دواڕۆژ ئاماژەی بۆ ئەوەکردبو کە بڕیارە لەدوای یەکلاییکردنەوەی پرسی هەڵبژرادنەکان یەکێتی و پارتی بەوەفدێکی هاوبەش بچنە بەغدا.

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure