راستڕاوەکان براوەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی كۆڵۆمبیان

هەواڵ / جیهان :: 18/06/2018‌ :: 548‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
لەهەڵبژاردنەكانی كۆڵۆمبیا ئەو كاندیدە دەرچوو، كە لایەنگری سەرۆكی پێشووە و چاودێران دەڵێن، رەنگە رێككەوتن لەگەڵ بزوتنەوەی (فارك)یش گۆڕانكاریی ریشەیی بەسەردا بێت.


ئیڤان دوکی، کاندیدی راستڕاوەکان دوای بەدەستھێنانی 53.95% دەنگەکانی لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆلۆمبیا سەرکەوتنی بەدەستھێنا.

رێژەی بەشداریکردنی دەنگدەران لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆلۆمبیا کە دوێنێ یەکشەممە بەڕێوەچوو گەیشتووەتە ٥٣ لەسەدا کە ١٩ ملیۆن دەنگدەر دەنگیان دابوو.

ئیڤان دوکی لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆلۆمبیادا، ١٠ ملیۆن و ٣٧٠ دەنگی بەدەستھێناوە و لە بەرامبەردا رکابەرەکەی کە کاندیدی چەپڕەوەکانە، ھەشت ملیۆن و ٣١ دەنگی بەدەستھێناوە.

ھاوکات ژمارەی ئەو دەنگدەرانەی لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆلۆمبیا دەنگیان نەداوە، گەیشتووەتە ٨٠٠ هەزار دەنگدەر.

ئیڤان دۆكی تەمەنی 41 ساڵە و نزیكە لە ئەلڤارۆ ئۆرێبی سەرۆكی پێشووی وڵات، كە پشتیوانی دیدی لیبراڵی و بازاڕی ئازادیش دەكات.

دۆكی دەیەوێت رێككەوتنی ئاشتی لەگەڵ بزوتنەوەی هێزە چەكدارە شۆڕشگێڕەكانی كۆڵۆمبیا (فارك) بگۆڕێت، كە بەپێی میدیاكانی ئەو وڵاتە رەنگە بە زیان بكەوێتەوە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure