شۆفێرەکەی بنلادن دەستگیر دەکرێت

هەواڵ / جیهان :: 18/06/2018‌ :: 1103‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
سەرچاوە ئاگادارەکان ئاشکرایان کرد هێزەکانی سوپای نیشتیمانیی لیبیا توانیویانە بچنە ناو دوا پێگەی توندڕەوەکان لە شاری درنە لە خۆرهەڵاتی وڵات و (سوفیان بن قەمۆ)، یەکێک لە سەرکردەکانی گروپە توندڕەوەکە و شۆفێری پێشوی ئوسامە بنلادن، سەرکردەی قاعیدەیان دەستگیر کردووە .

ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بۆ ئەوە کردوە بن قەمۆ کە لەژێر لێکۆڵینەوەی بارەگای خەلیفە بن حەفتەر ، سەرۆکی سوپادا دەبێت لە دەرەوەی شاری بنغازی پێشتر وەک شۆفێری بنلادن لەکاتی مانەوەی لە سودان کاری کردوە و بەشداری زۆرێک لە روبەڕوبونەوەکانی دژ بە سوپای نیشتیمانی کردوە.

بن قەمۆ خەڵکی شاری دەرنەیە و هەرلەوێش (کۆمەڵەی ئەنسار شەریعە)ی توندڕەوی دامەزراند و بە یەکێکیش لە دیارترین داواکراوەکانی لیبیا ئەژمار دەکرێت.
وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد     



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure