بۆ یه‌كه‌مجار نه‌هه‌نگێكى ده‌گمه‌ن له‌ ده‌ریاى سووردا ده‌رده‌كه‌وێت

هەواڵ / جیهان :: 19/06/2018‌ :: 1329‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
تیمێكى چاودێریى ژینگه‌ى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى ژینگه‌ى میسر، هه‌واڵى بینینى نه‌هه‌نگێكى شین-یان له‌ كه‌ناراوه‌كانى شارى تابا-ى سه‌ركه‌نداوى عه‌قه‌به‌ له‌ ده‌ریاى سوور راگه‌یاند و ده‌ڵێن چه‌ند وێنه‌یه‌كى نه‌هه‌نگه‌كه‌یشیان تۆمار كردووه‌.


وه‌زاره‌تى ژینگه‌ى میسر ده‌ڵێت ئه‌وه‌ یه‌كه‌مجاره‌ نه‌هه‌نگى شین له‌ ئاوه‌كانى ده‌ریاى سووردا ببینرێت، چونكه‌ ئه‌و جۆره‌ زینده‌وه‌ره‌ زه‌به‌لاحه‌ ده‌ریاییه‌، كه‌ به‌ره‌و فه‌وتان و قڕبوون ده‌چێت، به‌زۆریى له‌ قووڵایى ئاوى ئۆقیانووسه‌كاندا ده‌ژین.

تیمى پارێزه‌رى سروشت، له‌ باشورى سینا-وه‌، چاودێریى ئاراسته‌ى رۆیشتنى نه‌هه‌نگه‌كه‌یان كردووه‌ هه‌تا له‌ كه‌نداوى عه‌قه‌به‌ ده‌رچووه‌ و به‌ره‌و ئاوه‌كانى ده‌ریاى سوور رۆیشتووه‌ و پێده‌چێت له‌وێوه‌ بۆ ئۆقیانووسى هندى چووبێت.

به‌ڕێوه‌به‌رى پارێزراوه‌ سروشتیه‌كانى ده‌ریاى سوور، به‌ ماڵپه‌ڕى بى بى سى-ى وتووه‌ "نه‌هه‌نگه‌ شینه‌كه‌ ته‌نیا بووه‌ و به‌ ته‌ندروستیه‌كى باشه‌وه‌ كه‌وتووه‌ته‌ سه‌ر رووى ده‌ریا بۆ ئه‌وه‌ى ئۆكسجینى پێویست وه‌ربگرێت و رێگه‌ دووره‌كه‌ى ببڕێت". هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر نه‌هه‌نگه‌ شینه‌كه‌ له‌ ئاوه‌كانى ناوچه‌كه‌دا بمێنێته‌وه‌ ئه‌وا دوور نییه‌ بمرێت و له‌ناوبچێت، چونكه‌ ئاوه‌كانى ئه‌و سنووره‌ خۆراكى پێویستى بۆ زینده‌وه‌رێكى زه‌به‌لاحى وه‌ك ئه‌وى تێدا نییه‌".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure