ئه‌نجلینا جولی گه‌یشته‌ شارێكی هه‌رێمی كوردستان

هەواڵ / کوردستان :: 17/06/2018‌ :: 45780‌ جار بینراوە
وێنەکان تایبەتن بە دواڕۆژ

تاگ :: ئاواره‌

دواڕۆژ، نەزیر عەلی
به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ئه‌كته‌رى به‌ناوبانگی ئه‌مریكی و باڵیۆزی نیازپاكیی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانیكردنی ئاواره‌كانی رۆژئاوای كوردستان و موسڵ گەیشتە پارێزگای دهۆک.

په‌یامنێرمان له‌ دهۆک رایگه‌یاند به‌یانی ئه‌مڕۆ ئه‌نجلینا جولی گه‌یشته‌ دهۆك و سه‌ردانی كه‌مپی دۆمیزی كرد كه‌ زۆربه‌ی ئه‌و كه‌مپه‌ ئاوه‌ركانی رۆژئاوای كوردستان و هه‌ندێكیان له‌ئاواره‌كانی پارێزگای موسڵی تێدا نیشتەجێیە.

په‌یامنێرمان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ جولی سه‌ردانی چه‌ند ماڵێكی كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی لە بارودۆخیان بکۆڵێتەوە.

په‌یامنێرمان له‌دهۆك وتیشی "كاتژمێر 11:30ی به‌یانی ئه‌مڕۆ، ئه‌نجلینا جولی له‌دهۆك كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامده‌دات و ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی ده‌خاته‌ڕوو".

دوێنێ شه‌ممه‌ ئه‌نجلینا جولی باڵیۆزی نیازپاكیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانی پارێزگاى موسڵی كرد و چاوی به‌ ئاواره‌كان كه‌وت و بڕی دوو ملیۆن دۆلاری له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی وه‌ك هاوكارى پێشكه‌شكردن.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure