تورکیا: رێگە بە ئەمریکا نادەین ئەنچەرلیک بۆ لێدانی ئێران بەکاربهێنێت

هەواڵ / جیهان :: 17/06/2018‌ :: 327‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە میانی چاوپێکەوتنێکیدا رایگەیاند رێگەنادەن خاکی تورکیا بەکاربهێنرێت بۆ لێدانی ئێران و وەبیریشی هێنایەوە کە ساڵی ٢٠٠٣ش رێگەیان نەدا بە ئەمریکا تورکیا بۆ داگیرکردنی عێراق بەکاربهێنێت.


بیناڵی یڵدرم، لە میانی ئەو چاوپێکەوتنەیدا کە لەگەڵ کەناڵێکی تەلەفیزیۆنیی یوتیوب ئەنجامیداوە لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئاخۆ ئەگەر ئەمریکا بیەوێت لە ئێران بدات دەتوانێت بنکەی ئەنچەرلیک لە تورکیا بەکاربهێنێت، وتی "ئێمە تەنیا بۆ شەڕی دژ بە تیرۆر رێگەمان بە بەکارهێنانی ئەنچەرلیک داوە، هەرگیزا و هەرگیز رێگەی پێنادەین بۆ لێدانی هیچ وڵاتێک بەکاری بهێنێت".

وتیشی "٦٠٠ ساڵە لەوەتەی رێکكەوتننامەی قەسری شیرین ئیمزا کراوە هیچ جەنگێکمان لەگەڵ ئەو دراوسێیەماندا نەکردوە، هەرگیز نابێت بیر لەوە بکرێتەوە کە بۆ شەڕی دژ بە دراوسێکانمان پشتیوانی بکەین".

یڵدرم دواتر رێگەپێدانەکەی ١ی ئازاری ٢٠٠٣ی یادخستەوە کە چۆن لە پەرلەمانی تورکیاوە رێگەنەدرا بنکە سەربازییەکان و خاکی تورکیا بەکاربهێنرێت بۆ داگیرکردنی عێراق.

سەرۆک وەزیرانی تورکیا لەبارەی رێکكەوتنەکەیان لەگەڵ ئەمریکا لەسەر منبج وردەکاریی ئاشکراکرد و وتی "گەیشتوونەتە رێکكەوتنێکی ٩٠ رۆژە لەگەڵ ئەمریکا و   بەگوێرەی رێکكەوتنەکە لەماوەی ئەو ٩٠ رۆژەدا یەپەگە لە شارەکە دەکرێتە دەرەوەو بەڕێوەبردنی شارەکەش رادەستی ئیدارەیەکی ناوخۆیی دەکرێت".

وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە