دواڕۆژ
سه‌رۆكى ئیئتلافى ده‌وڵه‌تى یاسا، بە مەرج پشتیوانی خۆی بۆ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق راگه‌یاند، كه داوایكردبوو دواى چه‌ژن دانوستانه‌كانیان ده‌ستپێبكه‌ن، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و رزگاركردنی عێراق له هه‌موو قه‌یرانێكی مه‌ترسیدار.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك بڵاویكردوه‌ته‌وه، نورى مالكى سه‌رۆكى ئیئتلافى ده‌وڵه‌تى یاسا، رایگەیاند کە دەبێت تەوەر و میکانیزمی کۆبونەوەکە دیاری‌بکرێت، ئەوکاتە پاڵپشتى لەدهستپێشخهرییهكهى حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر دەکات.
لە راگهیەنراوهكەدا جەختکراوەتەوە کە "نووری مالكی پشتیوانی له هه‌موو هه‌نگاوێكی جددی ده‌كات، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه مهترسیدارەی رووبه‌ڕووی عێراق ده‌بێته‌وه".
مالكی ده‌شڵێت "پێش كۆبوونه‌وه‌كان پێویسته میكانیزمی راسته‌قینه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و قه‌یرانه‌كان دابنرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه ده‌بێته بانگه‌شه و پروپاگه‌نده‌ی سیاسی".
مالكی خوازیاره سهركردەى سەرجەم لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌شداربن و داواشده‌كات به‌جددی بە به‌رنامه و كاری ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه پابەندبن، بۆ گه‌یشتن به رێگه‌چاره‌یه‌كی گونجاو بۆ رزگاربوون لەو قه‌یران و هه‌ڕه‌شانه‌ی عێراق له‌چه‌ند لاوه رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه.