چین به‌ به‌هاى 34 ملیار دۆلار گومرگ دەخاته‌ سه‌ر كاڵاى ئه‌مریكى

هەواڵ / ئابوری :: 16/06/2018‌ :: 349‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
دواى ئه‌وه‌ى دۆناڵد ترمب، به‌ڕێژه‌ى 25% تاریفه‌ى گومرگى له‌سه‌ر كاڵاوشه‌مه‌كى هاورده‌كراوه‌ى چین به‌رزكرده‌وه‌، كه‌ به‌هاى 50 ملیار دۆلارە، چینیش وه‌ك تۆڵەسەندنەوە به‌به‌هاى 34 ملیار دۆلار، تاریفه‌ى گومرگى له‌سه‌ر كاڵاوشمه‌كى ئه‌مریكا زیادكرد.


وه‌زاره‌تى بازرگانى چین، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ رۆژى هه‌ینى بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، رایگه‌یاند به‌رێژه‌ى 25% كه‌ به‌هاكه‌ى 34 ملیار دۆلار گومرگ ده‌خه‌نه‌ سه‌ر كاڵاوشمه‌كى هاورده‌كراوى ئه‌مریكا بۆ بازاڕه‌كانى چین و بڕیاره‌كه‌ش له‌ 6ی مانگى ته‌مووزه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.

په‌كین رونیكردوه‌ته‌وه‌ زیادكردنه‌كه‌ به‌رهه‌مەكانى سۆیا، ئۆتۆمبێلى كاره‌بایی، گۆشتى به‌راز و خوارده‌مه‌نى ده‌ریایی له‌ خۆده‌گرێت.

دوێنێ هەینی، دۆناڵد ترمپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا ئاشكرایكرد كه‌ تاریفه‌ى گومرگى به‌به‌هاى 50 ملیار دۆلار ده‌خاته‌ سه‌ر كاڵاوشمه‌كى هاورده‌كراى چین و ئه‌و هه‌نگاوه‌ وه‌ك هه‌ڵایسانى جه‌نگى  بازرگانى نێوان واشنتن و په‌كین سه‌یر ده‌كرێت، كه‌ دوو زه‌به‌لاحترین ئابوورین له‌ جیهاندا. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure