سوپای دانیمارك قەرەبووی 18 هاووڵاتیی عێراقی دەكاتەوە

هەواڵ / جیهان :: 16/06/2018‌ :: 1030‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
دادگایەكی دانیمارك فەرمانێكی لە دژی وەزارەتی بەرگریی دانیمارك دەركرد و بە گوێرەی فەرمانەكە دەبێت وەزارەتەكە قەرەبووی 18 هاووڵاتیی عێراقی بكاتەوە كە لە ساڵی 2014دا لەلایەن هێزە ئەمنیەكانی عێراقەوە دەستگیركراون و لە ناوچەیەكدا زیندانییان كردوون كە هێزەكانی دانیمارك هاوكاریی هێزە عێراقییەكانیان تێدا كردووە.

دادگاكەی دانیمارك لەو فەرمانەیدا كە رۆژی هەینی 15ی حوزەیران دەریكردووە، ئەوە رووندەكاتەوە كە ئەگەرچی هێزەكانی دانیمارك هیچ مامەڵەیەكی خراپیان لەگەڵ دەستگیركراوە عێراقییەكاندا نەكردووە، بەڵام ئاگاداری ئەوە بوون كە لەلایەن هێزە عێراقیەكانەوە ئازار و ئەشكەنجەدراون و مامەڵەی نامرۆڤانەیان لەگەڵدا كردوون، ئەمانیش هیچ دەستوەردان و كاردانەوەیەكیان نەبووە. 

بەگوێرەی فەرمانەكەی دادگا، دەبێت وەزارەتی بەرگریی دانیمارك بڕی 30 هەزار كرۆن (4716 دۆلار) وەك قەرەبوو بداتە هەر یەكێك لەو 18 هاووڵاتیە عێراقییە.

لەیەكەم كاردانەوەشدا، كڵاوس هیۆرت فریدەركسۆن، وەزیری بەرگریی دانیمارك فەرمانەكەی دادگای بە كارێكی قورس و زەحمەت ناوبرد و رایگەیاند تانەی لێدەدەن و داوای پێداچوونەوەی دەكەن.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure