سەركردەی تاڵیبان لەئەفغانستان كوژرا

هەواڵ / جیهان :: 15/06/2018‌ :: 301‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌فغانستان كوژرانی به‌رپرسێكی باڵای تالیبانی له‌ ئه‌نجامی هێرشێكی ئاسمانی ئه‌مریكا له‌و وڵاته‌ راگه‌یاند. 

 
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌فغانستان به‌ڕه‌سمی رایگه‌یاند، له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كه‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر چه‌ند مۆڵگه‌یه‌كی تاڵیبان له‌و وڵاته‌، مه‌لا فه‌زلوڵا كه‌ سەرکردەی باڵای تاڵیبانه‌ كوژراوه‌. 

دوێنێ پێنجشه‌ممه‌، سوپای ئه‌مریكا له‌ لای خۆیه‌وه‌ رایگه‌یاندبوو، له‌ ئه‌نجامی هێرشێكی ئاسمانییان بۆ سه‌ر چه‌ند مۆڵگه‌یه‌كی تاڵیبان له‌ هه‌رێمی كەنار له‌ ئه‌فغانستان، به‌رپرسێكی باڵای تاڵیبانیان كوشتووه‌، به‌رپرسانی ئه‌مریكا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌شكردبوو كه‌ پێده‌چێت ئه‌و كه‌سه‌ "مه‌لا فەزلوڵا" بێت.

مه‌لا فه‌زلوڵا یه‌كێك بووه‌ له‌ توندڕه‌وه‌كان كه‌ دواكراو بووه‌ له‌ پاكستان و به‌رپرس بووه‌ له‌ چه‌ندین كرده‌ی تیرۆریستی له‌ نێوانیاندا كرده‌ی كوشتنی 132 خوێندكار له‌ ساڵی 2014. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure