باجی گومرگ له‌سه‌ر به‌رهه‌مى هاورده‌ی سەوزەو میوە داده‌نرێت

هەواڵ / ئابوری :: 15/06/2018‌ :: 382‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌مه‌به‌ستى پاراستنى به‌رهه‌مى ناوخۆیی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بریارێکدا باج لەسەر بەرهەمە هاوردەکراوەکان بۆ هەرێم داده‌نێت.

به‌پێى خشته‌یه‌كى وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى باشماخ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 14ى حوزەیران بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، بە مەبەستی پاراستنی بەروبوومی ناوخۆ، باج لەسەر بەرهەمی هاوردە دادەنێت و  دەست بەجێبەجێكردنی كراوە و باج خراوەتە سەر كۆمەڵێك بەرهەم و بۆ هەر كیلۆیەك بڕێک باج دیاریکراوە.

وەزارەتى كشتوكاڵ له‌ خشته‌كه‌دا كه‌ ئاڕاستەی دەروازەكانى کردووە بۆ جێبەجێکردنی هاتووە، لە ڕێكەوتی ١٥ی حوزەیران تا ١٥ی تشرینی یەكەمی ساڵی ٢٠١٨ بە بڕی ٢٠٠ دینار بۆ هەزار دینار باج وەردەگیرێت بۆ ئەو بەرهەمانەی کە له‌ خشته‌كه‌دا دیاریكراوه‌.

لە خشتەکەدا زۆرترین باج خراوەتە سەر قارچك كە هەزار دینار و ماسی ٥٠٠ دینارە، كەمترین باجیش لەسەر ماسی فرێش و بەستووە كە ٢٠٠ دینارە.

حكوومەتی هەرێمی كوردستان ساڵانە لە وەرزی هاوین و له‌گه‌ڵ پێگەیشتنى بەروبوومی سەوزە و میوە لە ناوخۆی کوردستان، باج دەخاتە سەر ئەو  سەوزەو و میوانەی هاوردەی هەرێمی كوردستان دەکرێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure