یەکەم رۆژی جەژن دیاریکرا

هەواڵ / جیهان :: 14/06/2018‌ :: 50416‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
ئەمڕۆ 14ی حوزەیرانی 2018 ناوەندی گەردونناسی نێودەوڵەتی رایگەیاند کە ئەمڕۆ کۆتا رۆژی مانگی رەمەزانە و سبەی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت.

 

ناوەندەکە ئاشکرایکردوە کە لە کاتژمێر 1:53 خولەک بە تەکنەلۆژیا و کامێرای فەلەکی لەسەر چیای حەفیت لە ئیمارات، وێنەی مانگی شەوال (جەژن)یان ریکۆرد کردوە.

 

بەمشێوەیەش مانگی رەمەزانی ئەمساڵ 29 رۆژ دەبێت، بەڵام هێشتا وڵاتە ئیسلامییەکان و بەتایبەت سعودیە راینەگەیاندوە کە سبەی جەژنە یان تەواوکەری مانگی رەمەزانە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure