نرخی دراوە جیهانییەکان لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا

هەواڵ / ئابوری :: 14/06/2018‌ :: 472‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ چوارشەممە 14ى حوزەیرانی 2018، له‌کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕدا به‌هاى دۆلار بەرامبەر دینار دابه‌زینى بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 500 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.


جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیاى شەبەکە نەقدیە له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕدا به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زینى بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 500 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، لەکاتێکدا دوێنێش 100 دۆلار بە 120 هەزار و 650 دینار مامەڵەی پێوەکرا.

به‌گشتى به‌هاى دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یە:
100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار و 500 دینار.
100 یۆرۆ به‌ 142 هه‌زار و 500 دینار.
100 پاوه‌ند به‌ 161 هه‌زار 500 دینار.
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 18هه‌زار
100 لیره‌ى توركى به‌ 26 هه‌زار 750 دینار.


دوێنێش بەهای دراوەکان بەم شێوەیە بوو:
100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار و 650 دینار.
100 یۆرۆ به‌ 142 هه‌زار دینار.
100 پاوه‌ند به‌ 161 هه‌زار دینار.
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 18هه‌زار دینار.
100 لیره‌ى توركى به‌ 27 هه‌زار و 500 دینار.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure