پۆلیسی سلێمانی بۆ رۆژانى جه‌ژن هێزەکانی دەخاتە ئامادەباشییەوە

هەواڵ / کوردستانی :: 14/06/2018‌ :: 421‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ
پۆلیسی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، لە پلانێكی ئەمنیدا سەرجەم رێكارەكان دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیان له رۆژانى جه‌ژن و سەرجەم هێزەكانیشی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشی زیاترەوە.


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی داواش لە هاوڵاتیان دەكات لەكاتی بوونی هەر روداوێكی نەخوازراودا پەیوەندی بە هێڵە گەرمەكانی پۆلیسەوە بكەن.

پلانی ئەمنیی شارەکە بەمشێوەیە دەبێت:
- هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە سەرجەم كۆڵان و شوێنە گشتییەكان بونیان دەبێت بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان و بەهاناوەچونیان لە بونی هەر حاڵەتێكی نەخوازراو.
- بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی جەخت لە پاراستنی شوێنە گشتی و گەشتیارییەكان دەكاتەوە بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بتوانن بەبێ كێشە سەردانیانەكانیان بكەن.
- مەفرەزەی تایبەت لەناو بازاڕەكان بونیان دەبێت.
- بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی داوا لە سەرجەم هێزەكانی دەكات كە هەوڵی زیاتر بدەن بۆ بنەبڕكردنی دیاردەی تەقەمەنی و دەمانچەی مورو یارییە رێگەپێنەدراوەكان كە دەبێتە هۆی بێزاری هاوڵاتیان.
- سەرجەم هێزەكانی پۆلیس هەماهەنگ و هاوكار دەبن لەگەڵ سەرجەم هێزەكانی ئاسایش، پۆلیسی هاتوچۆ و بەرگری شارستانی و سەرجەم دامودەزگا پەیوەندیدارەكان كە لەئەركدان بۆ رۆژانی جەژن.
- بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەكات لە بونی هەر حاڵەتێكی نەخوازراو دەستبەجێ پەیوەندی بكەن بەهێلی گەرمی (104) بەشی پۆلیسی فریاكەوتن و (105) بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure