بۆچی كیم جۆن ئون پێنوسه‌كه‌ی تره‌مپی بۆ واژۆكردن به‌كارنه‌هێنا؟

هەواڵ / جیهان :: 14/06/2018‌ :: 2476‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
سه‌رۆكى كۆریاى باكور پێنوسێكى تایبه‌ت بۆ واژۆكردنى رێككه‌وتننامه‌ى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌كارهێنا و رۆژنامه‌یه‌كیش هۆكاره‌كه‌ى ئاشكراده‌كات.


كیم جۆن ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكور له‌ دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له‌كاتی واژۆكردنی رێككه‌وتننامه‌ مێژووییه‌كه‌، هاوشێوه‌ى ئه‌و پێنوسه‌ی تره‌مپ واژۆی پێكرد به‌كاری نه‌هێنا و پێنوسێكی له‌ خوشكه‌كه‌ی وه‌رگرت و واژۆی پێكرد.

ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی تێلیگراف، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ نێوان ئه‌مریكا و كۆریای باكور، دانووستانێكی بێوێنه‌ دروست بووه‌، به‌ڵام هێشتاش به‌رپرسانی كۆری زۆر به‌ جددی ره‌وتی ئه‌منی رێبه‌ره‌كه‌یان په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن".

ده‌یلی تێلیگراف له‌سه‌ر به‌كارهێنانی پێنوسی خوشكه‌كه‌ی له‌لایه‌ن كیمه‌وه‌ ده‌نووسێت "بنه‌ماڵه‌ی كیم نه‌خۆشی پارانۆیا یان (ره‌شبینیان) هه‌یه‌ و ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ له‌ گه‌شته‌كانیان ته‌نانه‌ت توالێته‌ تایبه‌ته‌كانیشیان ده‌به‌ن و هیچ شوێن په‌نجه‌یه‌ك و دی ئێن ئه‌ی و باری ته‌ندروستیان به‌جێناهێڵن".

وه‌رگێڕان: ئاره‌زوو محه‌مه‌د



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure