به‌هاى لیره‌ى توركی به‌رامبه‌ر دۆلار به‌رده‌وامه‌ له‌دابه‌زین

هەواڵ / ئابوری :: 13/06/2018‌ :: 460‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ به‌هاى دراوی زۆربه‌ى وڵاتانى تازه‌پێگه‌یشتوه‌ به‌رزبونه‌وه‌، به‌ڵام به‌هاى لیره‌ى روو له‌ دابه‌زین بوو، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له‌ مانگه‌دا، بانكى ناوه‌ندى توركیا دووجار سووه‌كانى به‌رزكرده‌وه‌.

به‌رزبوونه‌ى به‌هاى دراوى وڵاتانى تازه‌ پێگه‌یشتوو له‌كاتێكدا، كه‌ وه‌به‌رهێنه‌ران به‌گرنگییه‌وه‌ ده‌ڕواننه‌ سیاسه‌ته‌ نه‌ختینه‌ییه‌كانى ولایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا، كه‌بڕیاره‌ 13ی حوزەیران رابگه‌ینرێت و پێشبینش ده‌كرێت كه‌ تێكڕاى سووه‌كان به‌ بڕ‌وى 25 خاڵى بنه‌ڕه‌تى به‌رزبكاته‌وه‌.

هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌ى به‌هاى دراوى وڵاتانى تازه‌پێگه‌یشتوو، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به‌هاى لیره‌ى توركى به‌رامبه‌ر دۆلارى ئه‌مریكى، دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و دۆلارێك به‌ 4.7 لیره‌ مامه‌ڵه‌ پێوه‌كرا.  

ماوه‌یه‌كه‌ لیره‌ى توركى به‌هۆى كێشه‌ى هه‌ڵاوسانى كتوپڕى نرخه‌كان و كه‌ڵكه‌بوونى كورتهێنانى ته‌رازوى بازرگانى، به‌رامبه‌ر دۆلار و یۆرۆ روو له‌دابه‌زینه‌، بانكى ناوه‌ندى توركیاش دوو جار به‌هاى سوه‌كانى به‌رزكرده‌وه‌ بۆ 17.75% كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بەرزیكرده‌وه‌ بۆ 16.5% سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دژى ئه‌و به‌رزكردنه‌وه‌یه‌ بوو، به‌ڵام نه‌یتوانى به‌هاى لیره‌ له‌ هاتنه‌خواره‌وه‌ رزگار بكات.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە