واشنتن واده‌ی داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمی كۆریای باكوری راگه‌یاند

هەواڵ / جیهان :: 13/06/2018‌ :: 988‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رمریكا هیوای خواست به‌شێكی گه‌وره‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی كۆریای باكور تاوه‌كو كۆتایی ساڵی 2020 دابماڵرێت. 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13ی حوزه‌یران، مارك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشور  رایگه‌یاند، ئه‌مریكا "ئومێدێكی گه‌وره‌ی هه‌یه‌" به‌وه‌ی كه‌ به‌شێكی زۆر گه‌وره‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی كۆریای باكور له‌ كۆتاییه‌كانی ویلایه‌تی دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دابماڵرێت. 

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 12ى حوزه‌یران له‌مه‌راسیمێكیدا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا و كیم جۆن ئۆن سه‌رۆكى كۆریاى باكور له‌ هاوینه‌ هه‌وارى سانتوسا له‌ سینگاپۆر رێكه‌وتنێكیان واژۆ كرد بۆ كۆتاییهێنان به‌ قه‌یرانى چه‌ندین ساڵه‌ى ئەو دوو ڵاتە به‌هۆى دۆسیه‌ى ئه‌تۆمى پیۆنگ یانگ-ه‌وه‌.

له‌ دواى واژۆكردنى رێكه‌وتننامه‌كه‌ كیم جۆن ئۆن سوپاسى دۆناڵد تره‌مپی كرد و راشیگه‌یاند، "رابردوومان به‌جێهێشت و  ئێستا لێكگه‌یشتن واژۆ ده‌كه‌ین".

 هاوكات دۆناڵ تره‌مپ وتى"له‌ئاینده‌یه‌كى نزیكدا به‌رهه‌مى ئه‌م رێكه‌وتنه‌ ده‌بینن و گۆڕانكارى گه‌وره‌ له‌په‌یوه‌ندى نێوانمان رووده‌دات".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure